گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ لە وەزیرى بەرگرى ڕازى نییە و بەنیازە دورى بخاتەوە

2020.09.08 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ لە وەزیرى بەرگرى ڕازى نییە و بەنیازە دورى بخاتەوە

ناس کورد-

کەناڵى (ئێن بى سى) لەزارى سەرچاوەیەک لە ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکاوە بڵاوى کردەوە کە ترەمپ لە کارى وەزیرى بەرگرى وڵاتەکەى رازى نییە و دەیەوێت لەشوێنى ئەو روبیرت ویلکى، وەزیرى کاروبارى جەنگاوەرە دێرینەکان دابنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵى (ئێن بى سى) لەسەر زارى سێ بەرپرسى باڵاى ئیدارەى ئەمریکا بڵاوى کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا گەیشتووەتە بڕواى تەواوەتى بە دورخستنەوەى مارک ئەسپەر، لە پۆستى وەزیرى بەرگرى و ئەو باسەى بەشێوەیەکى راستەوخۆ لە مانگى ڕابردوودا لەگەڵ رۆبیرت ویلکى، وەزیرى کاروبارى جەنگاوەرە دێرینەکان تاوتوێ کردووە.

 

بەگوێرەى هەواڵى کەناڵەکە گفتوگۆکان بەو ئاراستەیە بووە کە ڕاستەوخۆ لەدواى دەستلەکارکێشانەوەى ئەسپەر، ویلکى ئەرکى وەزیرى بەرگرى بگرێتە ئەستۆ و هەروەها لەدواى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکاش کە بڕیارە لە 3ى نۆڤەمبەرى ئەمساڵ بکرێت، گۆڕانکاریش لە فەرماندەکانى پەنتاگۆندا بکرێت.