ناس کورد-
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق دەستپێکردنى دوو ئۆپراسیۆنى ئەمنى بەئامانجى ڕاوەدوونانى پاشماوەکانى ڕێکخراوى داعش لە باکورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى دیالە و باشورى پارێزگاى کەرکوک، راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکى شانەى راگەیاندنى ئەمنى ئاماژە بەوە کراوە، هێزێک کە لە لیواى 37 و فیرقەى 9 و لیواى مغاویرى دیالە و بەپشتیوانى و هاوکارى بەشى فڕۆکەوانى سوپاى عێراق لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) دەستیانکرد بە ئۆپراسیۆنێک لەچەند ناوچەیەکى قەزاى خانەقین بۆ ڕاوەدوونان و لەناوبردنى پاشماوەکانى داعش لەو ناوچانە.
هاوکات لە راگەیەندراوێکى دیکەى شانەکەدا رونکراوەتەوە، لە کاتژمێر 5ى بەرەبەیانى ئەمڕۆدا لەلایەن هێزەکانى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى کەرکوک و بەهاوکارى لیواى 45 و فیرقەى 11 و دوو فەوجى فیرقەى 9 و لیواى 18 و لیواى ئەرکە تایبەتەکانى پۆلیسى ئیتیحادى، دەستیانکرد بە ئۆپراسیۆنێک بۆ ڕاوەدوونان و لەناوبردنى پاشماوەکانى داعش لە ناوچەکانى باشورى شارى کەرکوک.