گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژێر دەریایی ئەتۆمیی ئەمریکى ’’گورگى دەریا’’ چۆن پەیامێکى تایبەتى گەیاندە ڕوسیا؟

2020.09.07 - 23:21
ژێر دەریایی ئەتۆمیی ئەمریکى ’’گورگى دەریا’’ چۆن پەیامێکى تایبەتى گەیاندە ڕوسیا؟

ناس کورد-

هەرچەندە ژێردەریایی بەنرخى ئەمریکى Sea Wolf ناسراو بە (گورگى دەریا) لەکاتى جەنگى ساردا دروستکرا بۆ بە ئامانجگرتنى کەشتییەکانى سۆڤیەت، بەڵام سوپاى ئەمریکا سودى لێوەرنەگرتووە، بەڵام بەمدواییانە بەکارهێنرا بۆ گەیاندنى پەیامێکى تایبەت بە ڕوسیا.

 

بەپێی پێگەى  "زە ناشناڵ ئینترست"، ئەو ژێر دەریاییە هێرشبەرە بە وزەى ئەتۆم کاردەکات و سەر بە هێزى دەریایی ئەمریکایە، لەهەشتاکانى سەدەى ڕابردوودا پلان دانرابوو بۆ ئەوەى 29 دانەى بخرێتە خزمەتەوە، بەڵام لەگەڵ کۆتایی هاتنى شەڕى سارد و بەرزبوونەوەى تیچووى کڕینى، سوپا تەنها سێ دانەى هێشتەوە، کە یەکێک لەوانە پەیامێکى پێنێردرا بۆ ڕوسیا لەرێگەى هاوپەیمانە ئەوروپییەکانى ئەمریکاوە.

 

ئەو ژێر دەریاییە بەوە جیادەکرێتەوە کە گەورە و خێرایە بەراورد بە جۆرى پێشووى "لۆس ئەنجلۆس" و دەتوانێت موشەکى جۆرى تۆماهوک ئاڕاستە بکات.

 

بەم دواییانە سوپاى ئەمریکا ڕایگەیاند، ژێر دەریایی "يو ئیس ئیس سى ولف" کە یەکێک لەو سێ ژێر دەریاییە، بۆ ماوەیەکى کورت لە نزیک ترومسو لە دوترین شوێنى باکورى نەرویج وەستاوە، کە ناوچەیەکى نزیکە لە روسیا.

 

بەپێی پێگەکە، ئەو ژێر دەریاییە کە سەر بە کەشتیگەلى شەشەمى هێزى دەریایی ئەمریکایە کە لە ئیتاڵیا جێگیرکراوە، لە نزیک ئاوەکانى روسیا "هەڵگرى ئاماژە و بەڵگەى گرنگ" بووە، هەروەها سەردانەکەی هاوکات بووە لەگەڵ سوڕانەوەى شەش فرۆکەى  B-52 ئەمریکى لەو ناوچەیە کە لە رێگەدابوون بەرەو ئینگلتەرا، بەهاوڕێیەتى فڕۆکەى B-52ى نەرویجى.

 

هێزى دەریایی ئەمریکا دەڵێت ئەو سەردانە توانا دەریاییەکانیانى نیشانداوە لەژێر رووى دەریا، هەروەها پابەندبوونى بەردەوامى ئەوانى نیشانداوە بۆ دابینکردنى ئاسایشى دەریایی.

 

لەراپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، روسیا پێشتر ناڕەزایی نیشانداوە لەبارەى بوونى ژێر دەریایی ناتۆ لە نەرویج و ئۆسلۆى تۆمەتبارکردووە بە دروستکردنى گرژى و زیادکردنى مەترسی پێکدادان، چاوەڕوانیشدەکرێت مۆسکۆ نیگەرانى هاوشێوەى دەربڕێت بەرانبەر سەردانەکەى ئەمدواییەى ژێر دەریاییە ئەمریکییەکە.