گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەشتى نیۆیۆرک بۆ پاریس بە 90 خولەک

خێرایی فڕۆکەکەى ترەمپ بۆ پێنج هێندەى خێرایی دەنگ بەرزدەکرێتەوە

2020.09.07 - 22:04
خێرایی فڕۆکەکەى ترەمپ بۆ پێنج هێندەى خێرایی دەنگ بەرزدەکرێتەوە

ناس کورد-

کۆمپانیایەکى تازەگەشەسەندووى بوارى فڕۆکەوانى بەناوى "Hermeus" گرێبەستێکى بۆ گەشەپێدانى فڕۆکەى سەرۆکایەتى ئەمریکاى بەدەستهێنا، بە دانانى بزوێنەرێک کە تواناى هەیە گەشتى نێوان نیۆیۆرک بۆ پاریس بۆ 90 خولەک کەمبکاتەوە.

 

بەپێی پێگەى  "بزنس ئینسايدر" کۆمپانیاکە گرێبەستى گەشەپێدانى ئەو فڕۆکەیەى بردووەتەوە کە سەرۆکى ئەمریکا هەڵدەگرێت، دواى نەخشەکێشان و دروستکردن و تاقیکرنەوەى سەرەتایی ئەو بزوێنەرە کە تواناى هەیە فڕۆکەکە بگەیەنێتە پێنج هێندەى خێرایی دەنگ، واتە 3300 میل لە کاتژمێرێکدا.

 

کۆمپانیاکە لە مارسى ڕابردوودا توانى تاقیکردنەوەى پەیوەست بە بزوێنەرى فڕۆکەکە بەسەرکەوتوویی تەواوبکات.

 

بڕیارە ساڵى داهاتوو هێزى ئاسمانى ئەمریکا فڕۆکەیەکى نوێی سەرۆکایەتى بۆینگ لەجۆرى 747-8 بەدەستبگات.

 

زۆرێک لە کۆمپانیاکان کێبڕکێیان دەکرد بۆ دروستکردنى فڕۆکەیەک کە خیراییەکەى بەشێوەیەک بێت گەشتى نێوان نیۆیۆرک و پاریس بۆ 90 خولەک کەمبکاتەوە، کە لە ئێستادا و لەگەشتە بازرگانییەکاندا نزیکەى 8 کاتژمێرى پێدەچێت.