گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کۆرۆنا دوا پەتا نابێت’’

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات: دەبێت مرۆڤایەتی بە باشی خۆی ئامادەبکات بۆ پەتای تر

2020.09.07 - 21:52
تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات: دەبێت مرۆڤایەتی بە باشی خۆی ئامادەبکات بۆ پەتای تر

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، دەبێت جیهان لەئەوپەڕی ئامادەباشیدا بێت بۆ بەرنگاربوونەوەی پەتا لە داهاتوودا، ئاماژەی بەوەشکرد، پەتای کۆرۆنا دوایین پەتا نابێت کە دوچاری مرۆڤایەتی دەبێتەو، بۆیە دەبێت وڵاتانی جیهان وەبەرهێنان لە بواری تەندروستیی گشتیدا ئەنجامبدەن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی ئەیلولی 2020، تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: "مێژوو فێرمان دەکات کە سەرهەڵدانی پەتاکان بەشێکن لە ڕاستییەکانی ژیان، دەبێت بزانین کە پەتای کۆرۆنا دوا پەتا نابێت ڕوو لە مرۆڤایەتی دەکات، بۆیە دەبێت جیهان بەشێوەیەکی باشت خۆی بۆ بە ڕوبەروبونەوەی پەتاکان ئامادە بکات".

 

وتیشی: "پێویستە لەسەر وڵاتانی جیهان وەبەرهێنان لە بواری تەندروستیی گشتیدا بکەن".

 

لەئێستادا ژمارەی ئەوکەسانەی کە لەجیهاندا گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون 27 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی 900 هەزارکەسیش بە پەتاکە مردوون، ئەمریکا ووڵاتی هیندستان و بەرازیل لە ئێستادا لە سەرووی رێزبەندی ئەو ڵاتانەی جیهاندان لە ژمارەی توشبوون ومردن بە پەتاکە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 لە شاری ووهانی وڵاتی چین سەریهەڵدا دواتریش بە خێرایی لە زۆربەی وڵاتانی سەرزەوی بڵاوبووەوە بۆبەرگرتن لە پەتاکەش وڵاتانی جیهان ڕێکارەکانی قەدەغەی گشتی زۆرە ملێیان گرتە بەر.