گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق دەستپێکردنەوەى سەرجەم چالاکییە ئابورییەکانی ڕاگەیاند

2020.09.07 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دەستپێکردنەوەى سەرجەم چالاکییە ئابورییەکانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی بڕیاری داوە ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە خاڵە سنورییە وشکانییەکان لە نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێی بگەرێتەوە دۆخی پێش پەتای کۆرۆنا و لە هەموو ڕۆژەکانی هەفتەدا بەردەوامبێت، هەروەها دەوامی فەرمانگەکانیش بەڕێژەی لە 50% ئاسایی بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی ئەیلولی 2020، عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق کە هاوکات ئەندامی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانیی عێراقیشە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکرد: "لیژنەکە لە کۆبوونەوەی حەڤدەمینیدا بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاردرا ئاڵۆگۆڕی بازرگانی تەنها لەخاڵە سنورییە وشکانییەکان نێوان عێراق وڵاتانی درواسێی بگەڕێتەوە دۆخی پێش پەتای کۆرۆنا و چاڵاکییەکان لەو دەروازانەدا بەردەوام بێت لە هەموو ڕۆژەکانی هەفتەدا".

 

وائیلی ئاماژەی بەوەشکرد: "لیژنەکە بڕیاریشداوە لە 12ی ئەیلولی داهاتوودا چالاکییە وەرزشییەکان دەستپێبکەنەوە ولە هەمانکاتیشدا خواردنگەکان وەک جاران دەرگاکانیان بەڕووی کڕیارەکانیدا بکەنەوە بەڵام بەگوێرەی ڕێکارە تەندروستییەکان تایبەت بە بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".


سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو:" بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لیژنەکە بڕیاردا دەوامی فەرمانگە حکومییەکان بەڕێژەی لە 50% ئاسایی بکرێتەوە."