کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە نووسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی باكوری كە لە نەتەوەی كوردە لە پۆستەكەی دوورخستەوە و لە شوێنی كەسێكی لە نەتەوەی عەرەب دانا.
.
لە نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە واژووی عەقیل مەحمود خەزعەلی بریكاری وەزیری ناوخۆی عێراقی لەسەرە و وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، عەمید محەمەد تاهر محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی باكور كە كوردە لە پۆستەكەی لابراوە و لە شوێنی ئەو رافد تاڵب جەعفەر كە لە نەتەوەی عەرەبە كراوەتە بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی باكور.
.
لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ناو شاری كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان، ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری كورد لە پۆستەكانیان لابران و لە شوێنیان كەسانی لەنەتەوەی عەرەب یاخود توركمان دانراوون كە بەپێی سەرچاوە نافەرمییەكان هەتا ئێستا نزیكەی 45 بۆ 50 بەڕێوەبەری بەش و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئەو شارە لە نەتەوەی كورد لە پۆستەكانیان لابراوون.