گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی تاتوێی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد

2020.09.07 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی تاتوێی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی گشتیی و بەڕێوەچوونی ئامادەکارییەکانیان کرد لەبارەى هەڵبژاردنی پێشوەختە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی ئەیلولی 2020، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "مستەفا کازمی لە نوسینگەکەى خۆی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح کردووە و هەردوولا باسیان لە دۆخی گشتیی وڵات لەڕووی سیاسیی و ئەمنی و ئابوری کرد و سەرجەم ئاڵنگارییەکانیان تاوتوێ کردووە بۆ دانانی پلانێکی بۆ تێپەڕاندنیان."

 

دەشڵێت، "هەردوولا سەرجەم ئامادەکاری و ڕێکارەکانیان تاوتوێ کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گەڕەنتیکردنی پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنەکە، بۆئەوەى ئەنجامەکەى لەگەڵ خواست و ئیرادەى دەنگدەری عێراقیدا بێتەوە."

 

حکومەتى عێراق 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

 

زیاتر بخوێنەوە: ناکۆکییەکان لەسەر فرە بازنەیی مەترسی ’’دواخستنى’’ هەڵبژاردنى پێشوەختەى لێدەکرێت