ناس کورد-
هاتوچۆى هەولێر بڕیاریدا وەستانى ئۆتۆمبیل لە پێنج شەقامى سەرەکى قەدەغە بکات، لە پلانێکى نوێیدا بەمەبەستى کەمکردنەوەى قەرەباڵغى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاتوچۆى هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دوکاندار و خاوەن کارەکان، پزیشک و دەرمانساز و خاوەن کارە پزیشکیەکانی شەقامی پزیشکان، شەقامی باتە و موزەفەریە و شەقامی 20 مەتری دەوری قەلاو پارکی شارى ئاگادار کردووەتەوە کە لەرۆژی2020/9/8، پارک کردنی ئۆتۆمبیلەکان لەو شوێنانە قەدەغە دەکرێت و تەنها رێگا دەدرێت بەوەستانی کاتی.
جەختیشیکردووەتەوە، دەبێت هەموان ئۆمبیلەکانیان لەگەراجەکان رابگرن، ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و نەهێشتنی خنکانە لەسەنتەری شار.
بەپیی ڕاگەیەنراوەکە، هەر شوفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بەبری 30000 دینار کەسزای وەستانە لەشوێنی قەدەغە، لەحالەتى بەردەوامی یان دوبارە کردنەوەی سەرپێچیەکە دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەدا دادەگیرێت.