ناس کورد-
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لە شارى بەغدا پێشوازى لەشاندێکى تۆڕى میدیای عێراقى کرد و لەکۆبونەوەیەکدا بارودۆخى میدیا لەعێراقدا تاوتوێ کرا و داواى لێکردن کارى میدیایى بەدووربگرن لە کاریگەرییە حزبى و سیاسییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ئاماژەى بەوە کرد، سەرۆککۆمارى عێراق لەدیدارەکەدا بەهێزکردنى میدیاى ئازاد و ئەکادیمى بەپێویست زانیوە وەکو هۆکارێکى سەرەکى بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنى ڕێڕەوى دیموکراتیەت لەوڵاتدا.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە،لەلایەن سەرۆککۆمارەوە گەیاندنى زانیارى ورد و دروست دوور لەهەر شوێنەوارێکى خراپ بەپێویست زانراوە.
راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، بەرهەم ساڵح جەختى لەسەر دوورخستنەوەى میدیاى عێراقى کردووە لەژێر کاریگەرییە سیاسی و حزبیەکاندا.
هەروەها بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى کۆمار، سەرۆککۆمار پشتیوانی خۆی بۆ هەر هەنگاوێکى چاکسازى بەمەبەستى دامەزراندنى دەزگایەکى ڕاگەیاندنى سەربەخۆى دەوڵەت، دەربڕیوە.