گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

دوو ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی توشی کۆرۆنا بوون

2020.09.07 - 14:37
دوو ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی توشی کۆرۆنا بوون

ناس کورد-

یانەی مانچسترسیتیی ئینگلیزی توشبوونی دوو ئەستێرەی یانەکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، تەندروستیی هەردوو یاریزانەکە جێگیرە.

 

یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، هەردوو ئەستێرەی یانەکە کیڤن دیبرۆین و ئیمریک لاپۆرت توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوو یاریزانەکە تەندروستییان جێگیرە و خۆیان کەرەنتینە کردووە.

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە سەرەتای ئەمساڵدا بە جیهاندا بڵاوبووەوە، چەندین یاریزانی تۆپی پێی توشکردووە.