ناس کورد-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسنوری قەزای ئامێدییەوە ڕایگەیاند، بەردەوامدەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ گشت ناوچەکان و قەیرانەکان نایانوەستێنێت، ئاماژەى بەوەش کرد، لەسەرەتاوە کۆرۆنایان کۆنترۆڵ کرد، بەڵام بابەتەکە بەسیاسی کرا و نەیانهێشت خەڵک وەک پێویست پابەند بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (دووشەممە، 7ی ئەیلولی 2020)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕه‌سمێکدا به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی هێتوتی له قه‌زای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك دانا.
لەمیانی ڕێوڕەسمەکدا، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: " له كارنامه‌ی حكومه‌تدا گرنگی زۆرمان به فه‌رمانگه حكومییه‌كان داوە، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی بگاته هه‌موو ناوچەکانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ناچار نه‌بن بۆ نه‌خۆشییه‌ك و كارێك سه‌ردانی سه‌نته‌ری پارێزگاكان بکەن، بۆیه ئێمه بڕیارماندا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ ئەم ده‌ڤه‌ره دروست بكرێت، چونكه ده‌ڤه‌رێكی فراوانه و خه‌ڵكێكی تێكۆشه‌ر و خه‌باتكار و قاره‌مانی تێدایه".
وتیشی :"به‌داخه‌وه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م تووشی چه‌ند قه‌یرانێك بووین، به‌تایبه‌تیش په‌تای كۆرۆنا و دواتریش قه‌یرانی دارایی، كه تووشی زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی جیهانیش بووه، به‌ڵام ئه‌وانه ئێمه‌ی رانه‌گرتووه، ره‌نگه نه‌مانتوانیبێت له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانانه زووتر جێبه‌جێى بكه‌ین و زیاتر سه‌رقاڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی دیكه بووین به به‌تایبه‌تیش كۆرۆنا، به‌ڵام ئه‌وانه رامان ناگرێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كان".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: " ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته هۆكار و بۆ ئه‌وەی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئاوه‌دان نه‌كرێت و دێن خه‌ڵك هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه گله‌یی و گازنده له داموده‌زگا حكومییه‌كان بكه‌ن، ئێستا بزانن كێ رێگره له‌وه‌ی ناوچه‌كه ئاوه‌دان بكرێته‌وه، كه زیاتر له 800 گوند چۆڵ بوون".
جەختیشیکردەوە: "كه‌سێک خه‌می یه‌كگرتنی وڵاتی نه‌بێت و بیه‌وێت خه‌ڵك بجوڵێنێت، پێمخۆشه خۆتان وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، قسه زۆره بیڵێین، به‌ڵام به كرده‌وه وەڵام ده‌ده‌ینه‌وه، باشترین كه‌س كه خزمه‌تی ئێوه ده‌كات ئه‌وانه نین كه تۆوی دووبه‌ره‌كی له‌نێوان ئێوه ده‌چێنن، پێش هه‌موو كه‌س وتوومانه من و وه‌زیره‌كان خزمه‌تكاری ئێوه‌ین و گه‌وره‌ی ئێوه نین، ئێوه گه‌وره‌ن".
هاوکات دەربارەی دۆخی کۆرۆنا لە هەرێم، سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند:"له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵماندا كۆنتڕۆڵی په‌تای كۆرۆنا بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه بابه‌ته‌كه به سیاسی كرا و نه‌یانهێشت خه‌ڵك به گوێره‌ی پێویست پابه‌ند بێت، به‌ڵام ئێستا هه‌ر خه‌ڵك زیانی پێگه‌یشت".