گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى شەوى هێرشەکانى کاتیۆشا

کازمى لەسەر موشەکبارانکردنى فڕۆکەخانەى بەغدا هاتە دەنگ ’لایەنى کەمتەرخەم دیارى بکرێت’ 

2020.09.07 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى لەسەر موشەکبارانکردنى فڕۆکەخانەى بەغدا هاتە دەنگ ’لایەنى کەمتەرخەم دیارى بکرێت’ 

ناس کورد-

 مستەفا کازمی، فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق فەرمانی کرد دۆسییەى لێکۆڵینەوە لەهێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا بەموشەکى کاتێۆشا بکرێتەوە، داواشى کرد"لایەنى کەمتەرخەم لەو ڕوداوە دیارى بکرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنی عێراق ئاماژەى بەوە کرد، بەفەرمانى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان و فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دۆسیەیەکى لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنى لایەنى کەمتەرخەم لە بارەى ڕوداوى هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەى بەغداى نێودەوڵەتى بەموشەکى کاتێۆشا، دەکرێتەوە.

 

پێشتریش فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، دۆسیەیەکى لێکۆڵینەوە لەبارەى ڕوداوى هێرشکردن بەموشەکى کاتێۆشا بۆ سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کردووەتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردبوو، فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دۆسیەى لێکۆڵینەوەشى بۆ دیاریکردنى لایەنى کەمتەرخەم لەو ڕوداوە کردووەتەوە.

 

بەگوێرەى چەند وێنە و گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە ناس کورد بەدەستى گەیشتووە، شوێنەوارى ئەو موشەکە کاتێۆشایانەى کەدوێنێ شەو ئاڕاستەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کراوە بەئاشکرا دەبینرێت کە زیانى بەچەند شوێنێک گەیاندووە.