گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارى کۆبونەوە هاوبەشەکەى نێوان سەرۆکوەزیران و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق 

2020.09.07 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکارى کۆبونەوە هاوبەشەکەى نێوان سەرۆکوەزیران و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق 

ناس کورد- 

بەسەرۆکایەتى سەرۆکوەزیرانى عێراق و سەرۆکى پەرلەمان و ئامادەبوونى ژمارەیەک لەوەزیرەکان و پەرلەمانتاران کۆبوونەوەیەکى هاوبەش بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژە یاسای بودجەى گشتى عێراق بەڕێوەچوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد، لەکۆبونەوەکەى دوێنێ (یەکشەممە،6ى ئەیلولى 2020)ى نێوان مستەفا کازمیى سەرۆکوەزیران و محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەماندا گفتوگۆ لەسەر بودجەى گشتى ساڵى 2020 کراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، کۆبونەوەکە کە بەئامادەبوونى ژمارەیەک لەوەزیرەکان و پەرلەمانتاران و ڕاوێژکاران بەڕێوەچووە، لەچوارچێوەى کارنامەى هاریکاریى نێوان دەسەڵاتەکانى یاسادانان و جێبەجێکردندا بووە ئەوەش بەمەبەستى دانانى باشترین میکانیزم کە خزمەت بە ئابوورى نیشتیمانى وڵات بکات.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى ئەنجومەنى وەزیراندا رونکراوەتەوە، کۆبونەوەکە گفتوگۆى لەسەر ڕەشنوسى پڕۆژە یاسای بودجەى گشتى ساڵى 2020 کردووە وەکو بەشێک لەگرنگترین ئامانجە وەزارییەکانى حکومەت بەڕەچاوکردنى بەرژەوەندى هاووڵاتیان و ئاستى بژێوییان.

 

لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆبونەوە هاوبەشەکە دواهەمین هەنگاوەکانى ئامادەکردنى پاکێجى چاکسازى ئابوورى خستووەتە بەرباس، سەربارى تاوتوێکردنى دیوە گشتیەکانى بودجەى ساڵى 2021ى داهاتوو.