ناس کورد-
دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەهێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر هێزەکانیان لە خانەقین، فەرماندەیەکیان کوژرا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەى بەوە کرد، شەوی ڕابردوو لە باکوری قەزای خانەقین هێزەکانی لیوای 28ی حەشدی شەعبی روبەڕووی هێرشێکی داعش بوونەوە و تیایدا فەرمادەیەکی لیواکە کوژرا.
دەستەی حەشدی شەعبی، ناسنامەی فەرماندەکەی ئاشكراکردووە کە ناوی "حسێن ڕەزاق ئەلمەیاحی"یە و ئاماژەی بەوەشكردووە، لەڕێگەی قەناس بەدەستێکەوە کوژراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی حەشدی شەعبی، چەکدارانی داعش هەڵهاتوون و ناوچەکەیان چۆڵکردووە، بەڵام گەڕان بەشوێنیاندا بەردەوامە.