گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جیاکردنەوەیان ئاستەم دەبێت

پزیشکانى ئەمریکا: لەوەرزەکانى پایز و زستاندا توشبووانى ئەنفلوەنزا و کۆرۆنا تێکەڵ دەبن 

2020.09.06 - 23:08
پزیشکانى ئەمریکا: لەوەرزەکانى پایز و زستاندا توشبووانى ئەنفلوەنزا و کۆرۆنا تێکەڵ دەبن 

ناس کورد-

پزیشکان و بەرپرسانى تەندروستى ئەمریکا داوا لەهاووڵاتیانى وڵاتەکەیان دەکەن، زۆرترین ڤاکسینى دژە ئەنفلوەنزاى وەرزى وەربگرن و هۆشدارى ئەوەش دەدەن لەئەگەرى زۆربونى ژمارەى توشبووانى پەتاى وەرزیدا جیاکردنەوەیان لەگەڵ پەتاى کۆرۆنادا پڕ ئاستەم دەبێت.

 

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست، پزیشکان و بەرپرسانى ئەمریکا ترسیان لەوە هەیە بەهاتنى وەرزى پایز و زستانى داهاتوو ئەگەرى توشوبونى دەیان ملیۆن هاوڵاتى بەئەنفلوەنزا هەیە و ئەوەش دەبێتە هۆى قەرەباڵغى نەخۆشخانە و کلینیک و تاقیگەکان کەتایبەتن بەبەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا و بەهۆى ئەوەى نیشانەکانى توشبوون بەئەنفلوەنزا و کۆرۆنا وەکو یەکن بۆیە جیاکردنەوەیان لەیەک ئاستەم دەبێت.

 

لەسەر ئەو دۆخە، ڕۆبرت ڕیدفێڵد، بەڕێوەبەرى ناوەندى کۆنترۆڵکردنى نەخۆشیەکان و خۆپاراستنى ئەمریکا ڕایگەیاند، پایز و زستانى ئەمساڵ قۆناغێکى سەختى تەندروستى گشتى دەبێت لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ئەوەش بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى ئەنفلوەنزاى وەرزى و کۆرۆنا لەیەک کاتدا.

 

ڕێدفێڵد جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، هەوڵى بەزرکردنەوەى ڕێژەى ئەو هاوڵاتیانە دەدەن کە ڤاکسینى دژە ئەنفلوەنزا وەردەگرن بۆ 65% بەراورد بە ساڵانى ڕابردوو کە ڕێژەى پێدانى ڤاکسینەکان 50% بووە.

 

بۆ بەدەستهێنانى ئامانجەکەش، ناوەندى کۆنترۆڵکردنى نەخۆشیەکان زیاتر لە نۆ ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆرنا بۆ کەسە بەتەمەنەکان تەرخانکردووە بۆ ئەوەى بێبەرامبەر بەسەرجەم ویلایەتەکاندا دابەشى بکات.

 

بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا ئەمریکا لەلیستى یەکەمى وڵاتانى زیانمەندى کۆرۆنادایە لەسەر ئاستى جیهان کە ژمارەى توشبوون بەڤایرۆسەکە گەیشتووەتە نزیکەى 6 ملیۆن نیو و نزیکەى 200 هەزار حاڵەتى گیانلەدەستدانیش بەهۆى کۆرۆناوە تۆمارکراوە.