گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

%99ى توشبووانى جيهان بارودۆخيان جێگيرە و لە عێراقيش زياتر لە 76% چاكبونەتەوە

ئامارەكانى كۆرۆنا لە جيهان و عێراق.. چى دەگوزەرێت؟

2020.09.06 - 22:15
ئامارەكانى كۆرۆنا لە جيهان و عێراق.. چى دەگوزەرێت؟

ناس کورد-

توشبووانى كۆرۆنا لە جيهاندا بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە و ڕۆژانە سەدان هەزار توشبوو و هەزاران گيانلەدەستدان تۆمار دەكرێن و تائێستا ژمارەى توشبووان 27 مليۆن و 200 هەزار كەسى تێپەڕاندووە.

 

سەرەڕاى هەوڵەكان لەلايەن دەيان كۆمپانيا و ناوەندى پزيشكى جيهانييەوە بۆ بەدەستهێنانى ڤاكسينێكى چالاك بۆ كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسەكە بەڵام تائێستا سەرجەميان ئەنجامێكى يەكلاكەرەوەيان نەبووە.

 

لەئێستاش وەرزى پايز و گۆڕانكارى كەشوهەوا نزيكبووەتەوە كە تێيدا ئەنفلۆنزا بەشێوەيەكى بەربڵاو دەردەكەوێت، ئەوەش مەترسيەكانى ئەوەندەى تر قوڵتر كردووەتەوە، بەتايبەتى بۆ پزيشكان كە قورسە لەم بارودۆخەكە ئەنفلۆنزاى ئاسايى و كۆرۆنا بە ئاسانى لەيەك جیا بكەنەوە.

 

توشبووان

بەپێى داتاكانى پێگەى جيهانى worldometers، تا ئێوارەى ڕۆژى يەكشەممە 2020/9/6 ژمارەى توشبووانى كۆرۆنا لە جيهاندا گەيشتووەتە 27 مليۆن و 211 هەزار و 849 كەس.

 

بەپێى داتاكان 10 زەرەمەندترين وڵاتى جيهان لە ڕووى ژمارەى توشبووانەوە بريتين لە:

 

1- ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا: 6,444,645 

2- هندستان: 4,196,616

3- بەڕازيل: 4,123,000

4- ڕوسيا: 1,025,505

5- پيرۆ: 683,702

6- كۆڵۆمبيا: 658,456

7- ئەفريقا باشور: 636,884

8- مەكسيك: 629,409

9- ئيسپانيا 517,133

10- ئەرجەنتين: 471,806

 

گيانلەدەستدان

هەروەها تا ئێستا 885 هەزار و 900 كەس گيانيان لەدەستداوە و زەرەرمەندترين 10 وڵاتى جيهانيش بريتين لە:

 

1- ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا: 193,020

2- بەڕازيل: 126,266

3- هندستان: 71,739

4-  مەكسيك: 67,326

5- بەريتانيا: 41,551

6- ئيتاڵيا: 35,541

7- فەرەنسا: 30,724

8-  پيرۆ: 29,687

9- ئيسپانيا: 29,418

10- ئێران: 22,293

 

چاكبونەوە

لە كۆى گشتى توشبووان تائێستا 19 مليۆن و 292 هەزار و 235 توشبوو چاكبونەتەوە و پەتاكەيان تێپەڕاندووە.

 

هەروەها كۆى گشتى ئەوانەى كەيسەكانيان داخراوە "مردن و چاكبونەوە" 20 مليۆن و 178 هەزار و 135 كەس، لەوانەش 96% يان چاكبونەتەوە و 4% يان گيانيان لەدەستداوە.

 

توشبووانى ئێستا

هەرچى ئەوانەى كە هێستا چاكنەبوونەتەوە ژمارەيان 7 مليۆن و 33 هەزار و 714 كەسن و بەشێكيان لە نەخۆشخانەكانن لەژێر چاودێرى ورد.

 

بەپێى داتاكان، "6,973,558" كەسيان بارودخيان باشە كە %99 دەكات و "60,156"يان بارودۆخيان سەختە كە 1% دەكات، واتا تەنها لە سەدا يەكى ئەوانەى توشبوون لە ئێستادا بارودۆخيان خراپە.

 

كۆرۆنا لە عێراق

هەرچى عێراقيشە "بەهەرێمى كوردستانيشەوە"، ڕۆژى یەکشەممە 3651 توشبووى ترى تۆمار كرد و و 90 كەسى تر گيانيانلەدەستدا و 3301 توشبووى تريش چاكبوونەوە.

 

بەوەش كۆى گشتى توشبووان گەيشتە 260370 كەس، لەو ژمارەيەش 7512 كەس گيانيانلەدەستداوە و 198560 كەسيش چاكبونەتەوە كە 76.3% دەكات و 54298 توشبووش تائێستا لەژێر چارەسەردان.