گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێکى موشەکى کرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا (وێنە)

2020.09.06 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێکى موشەکى کرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا (وێنە)

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا کەوتنە خوارەوەى سێ موشەکى جۆرى کاتیۆشاى لەسەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا، راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى ئاماژە بەوە کراوە "کەمێک لەمەوبەر سێ موشەکى جۆرى کاتیۆشا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا، کەوتە خوارەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، یەکێک لە موشەکەکان بەر گەراجى ئۆتۆمبێلى فڕۆکەخانەکە کەوتووە و بەو هۆیەوە 4 ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیان زیانى بەرکەوتووە.

 

راگەیەندراوەکەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى رونیدەکاتەوە کە شوێنى ئاراستەکردنى موشەکەکان لە ناوچەى زەیتون لە قەزاى ئەبى غریب لە ڕۆژئاواى شارى بەغدا بووە.