گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەک ئاڕاستەى ئەندامانى پەرلەمانى عێراق دەکات

ئەیاد عەلاوى: ئەنجامدانى هەڵبژاردن بەم دۆخەى ئێستا ئاکامێکى کارەساتبارى دەبێت

2020.09.06 - 21:03
ئەیاد عەلاوى: ئەنجامدانى هەڵبژاردن بەم دۆخەى ئێستا ئاکامێکى کارەساتبارى دەبێت

ناس كورد-

سەرۆکى هاوپەیمانى نیشتیمانى عێراق لەو بڕوایەدایە، ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت بەبێ شەنوکەوکردنى یاساى هەڵبژاردنەکان، ئاکامێکى کارەساتبارى دەبێت.

لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر، ئەیاد عەلاوى سەرۆکى هاوپەیمانێتى نیشتیمانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد :"پێش ئەوەى دەرفەتێکى باش بۆ دیالۆگ و تاوتوێکردنى یاساکە لەناو پەرلەمانەوە بڕەخسێنن پەلە مەکەن لەیەکلاکردنەوەى یاساى هەڵبژاردنەکان".

 

عەلاوى، رونیکردەوە، ئەگەر چەکە قاچاخ و کێشە عەشایەرییەکان و بەربەستێک بۆ چینە سیاسیەکان دانەنرێت ئەوا هەڵبژاردنى پێشوەخت سەرکێشییەکى نوێ و ئاکامێکى کارەساتبارى دەبێت و ئەو لەو دۆسیە فەرامۆشکراوانە ئاگاداریان دەکاتەوە.

 

هۆشدارییەکەى ئەیاد عەلاوى لەکاتێکدایە کە وەرزى نوێى یاسادانانى پەرلەمانى عێراق دەستیپێکردووە و تاوتوێى پەسەندکردنى چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت لەوانە پڕۆژە یاساى هەڵبژاردنەکان.