گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەى وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە هەولێر [ڤیدیۆ]

2020.09.06 - 18:22
ناوەڕۆکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەى وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە هەولێر [ڤیدیۆ]

ناس کورد-

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش بەسەرۆکایەتى ئەمریکا ڕایگەیاند، لەماوەى شەش ساڵى دامەزراندنى هاوپەیمانێتییەکەدا 35 هەزار بۆردومانى ئاسمانى لە عێراق و سوریا لەدژى داعش ئەنجامداوە.

 

عەقید مایلز کاغینز، وتەبێژى هاوپەیمانێتییەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 6ى ئەیلوولى 2020) لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنوسیدا لە هەولێر کە پەیامنێرى ناس کورد ئامادەى بوو وتى "هاوپەیمانیان لەدواى دامەزراندنییەوە لەساڵى 2014دا، 35 هەزار بۆردومانى دژى داعش ئەنجامداوە".

 

وتیشى "لەسەر زەوى هاوپەیمانان پشتیوانى هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەمان کردووە لە رێگەى مەشق و پیشکەشکردنى راوێژ و یارمەتیدانى سەربازى، هەرێمى کوردستان رۆڵى کاریگەرى هەبووە لەشەڕى دژى داعشدا".

 

عەقید مایلز کاغینز جەختیکردەوە، شەڕى دژى داعش زۆر قورس بووە و ژمارەیەکى زۆر لە ئەندامانى هێزە عێراقییەکان گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون، لەپێناو پاراستنى هاووڵاتییاندا.

 

ئەوەشى خستەڕوو، هاوپەیمانان راوێژیان پێشکەش بە زیاتر لە 300 هەزار سەرباز و پێشمەرگە کردووە، ئەو هێزانە ئامادەن بۆ تێکشکاندنى داعش.

 

"قەیرانى دارایی کە بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت و بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە دروستبووە کاریگەرى لەسەر هەموو شتێک دروستکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەرێگەى رێکخراوى تەندروستى جیهانییەوە توانیومانە پشتیوانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم بکەین"عەقید مایلز کاغینز واى وت.