ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد " 3301 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و 3651 توشبووى نوێش تۆمارکراوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3301 توشبوو چاکبوونەتەوە و لەو ژمارەیە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لە سلێمانى 78 توشبوو و لە هەولێر 221 توشبوو و لە کەرکوک 92 توشبوو، چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3651 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش لەبارەى هەرێمى کوردستانەوە، 117 توشبوو لە سلێمانى و 121 توشبوو لە هەولێر و 336 توشبوو لە دهۆک و 112 توشبوو لە کەرکوک تۆمارکراوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانە دیارى کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیانلەدەستداوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان 12 گیانلەدەستدان لە سلێمانى و 7 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 2 گیانلەدەستدان لە دهۆک و 4 گیانلەدەستدان لەشارى کەرکوک بووە.