گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای چاککردنی ڕێگایەک دەکەن کە تەنها 18 کیلۆمەترە

خۆپیشاندەرانی ناحیەی بەمۆ ڕێگای دەروازەى سنوریی پشتەیان داخست (وێنە)

2020.09.06 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەرانی ناحیەی بەمۆ ڕێگای دەروازەى سنوریی پشتەیان داخست (وێنە)

ناس کورد-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک هاوڵاتیی لەسنوری ناحیەی بەمۆی سەربە پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست و ڕیگای سەرەکی ناحیەکە و دەروازەی سنوریی پشتەیان داخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سمکۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "خۆپیشاندەرەکان خەڵکی ناحیەی بەمۆن و ڕێگای سەرەکی ناحییەکە و دەروازەی سنوریی پشتەیان داخستووە کە ڕێگای هاتوچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە لەو سنورەوە دێنە ناو هەرێمی کوردستان."


وتیشی: "خۆپیشاندەران داوای چاککردنی ڕێگاکە دەکەن و ئەمە یەکەمجاریشیان نییە، پێشتر چەندین جاری دیکە خۆپیشاندانیان کردووە و داوای چاککردنی ڕێگاکەیان کردووە کە ڕێگایەکی زۆر خراپە."


بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێمەش پێشتر بەنوسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ئەنجومەنی وەزیرانیش کردووە کە ڕێگاکە چاک بکرێت، چونکە دۆخی ڕێگاکە زۆر خراپە و هاووڵاتیان مافی خۆیانە خۆپیشاندان بکەن و داوای چاککردنی بکەن."

me_ga.php?id=863
بەوتەی بەڕێوەبەری ناحییەکە، لەئێستادا ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی بەمۆ، نزیکەی هەزار و 500 کەس دەبێت و ئەو درێژی ئەو ڕێگایەشی کە داوادەکرێت چاک بکرێت تەنها 18 کیلۆمەترە.

شارەدێی گلێجاڵ سەنتەری ناحیەی بەمۆیە، کە یەكێك لە ناحیەكانی قەزای ناوەندە لە پارێزگای هەڵەبجە، دەكەوێتە بەشی باشووری خۆرهەڵاتی هەرێمی كوردستان و باشووری پارێزگای هەڵەبجە، هەروەها ناحیەی بەمۆ لەم گوندانە پێکدێت (گڵێجاڵ، بەلەسۆ، گمە، قەڵپ، پشتە، بەڕوێن، چوارداران، کانی وەیسکێ، كانی پاشا، تۆوشكێ).