گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنەکەیان کوشتووە و لە ماڵەکەیدا ناشتوویانە.. پۆلیسی نەجەف تاوانێکی قێزەون ئاشکرا دەکات

2020.09.06 - 10:16
App store icon Play store icon Play store icon
ژنەکەیان کوشتووە و لە ماڵەکەیدا ناشتوویانە.. پۆلیسی نەجەف تاوانێکی قێزەون ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای نەجەف چەند کەسێکیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک و دواتر شاردنەوەى تەرمەکەى لە ماڵەکەی خۆیدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی ئەیلولی 2020، پۆلیسی نەجەف لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "دوای کۆکردنەوەى زانیاری لەلایەن بەشی ڕوبەڕوبوونەوەى تاوان لەسەر بوونی تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە ماڵەکەى خۆیدا لە ناوچەى حەیدەرییە، هێزەکانمان دەستبەجێ چوونە سەر تەرمەکە و لیژنەیەکی تۆکمە پێکهێنرا بۆ دۆزینەوەی بکەرانی تاوانەکە." 

 

دەشڵێت، "ژنەکە تەمەنی 40 ساڵە و لە ماڵەکەی خۆیدا نێژرابوو، دوای کۆکردنەوەى زانیاری بکەرانی تاوانە دیاریکراون و سەرجەمیان دەستگیرکران، لەئێستا لێکۆڵینەوەى سەرەتایی بەردەوامە و دانیان بە تاوانە قێزەونەکەیاندا ناوە، بەپێی مادەى 406 لە یاسای سزادانی عێراقی لە زینداندان."