گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بەغدا کرایە ئامانج و قوربانی لێکەوتەوە

2020.09.05 - 23:58
کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بەغدا کرایە ئامانج و قوربانی لێکەوتەوە

ناس کورد-

درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربوو.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا بەناس کوردی وت: " درەنگانی ئەمشەو لە بەغدای پایتەخت، کاروانێکی لۆجستیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کرایە ئامانج و عەبوەیەک بە کاروانەکەدا تەقییەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی تەقینەوەکەوە پۆلیسێکی عێراقی کە نزیک بووە لە تەقینەوەکە بریندار بووە.

 

ئەمە یەکمجار نییە کاروانە لۆجستییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەعێراق دەکرێنە ئامانج و پێشتریش چەندین ڕووداوی هاوشێوە ڕوویانداوە.