گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەربيە: ناوەندە هاوبەشەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە ئامادەن

2020.09.05 - 23:44
حەربيە: ناوەندە هاوبەشەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە ئامادەن

ناس کورد- 

سەعد حەربيە، فەرماندەى پرۆسە هاوبەشەكانى كەركوك ئاشكرايكرد، ناوەندەكانى هەماهەنگیی هاوبەشى ئيداريى و هونەريى لەگەڵ هێزەكانى پێشمەرگە ئامادەن، بەڵام تائێستا دەستنەكراوە بە كاركردن تێياندا.

 

حەربييە لەلێدوانێکدا بە ئاژانسى فەرمى عێراقييەى وتووە، سەردانى عەبدولغەنى ئەسەدى، سەرۆكى دەزگاى ئاسايشى نيشتمانى بۆ كەركوك بۆ بەسەركردنەوەى نوسينگەى تايبەت بوو لە پارێزگاكە.

 

وتوشيەتى، هەروەها بۆ بەدواداچونى كۆتا ڕووداوە نوێگەرييە ئەمنیيەكان و چۆنێتى مامەڵەكردنى ئاژانسە هەواڵگريەكان بوو، لەنێويشياندا بەڕێوەبەرايەتیى ئاسايشى نيشتمانى لە كەركوك و چۆنێتى مامەڵەى فەرماندەيى پرۆسەكانى كەركوك و ميحوەرى پێشكەوتوو.

 

وتيشى، ناوەندە هاوبەشەکان لە ڕووى ئيداريى و هونەرييەوە ئامادەن، بەڵام تائێستا دەستنەكراوە بەكاركردن تێياندا لەنێوان ميحوەرى پێشكەوتووى پرۆسە هاوبەشەكانى كەركوك و پاسەوانى هەرێمى كوردستان لە پارێزگاى سلێمانى "وەك ئاماژەيەك بۆ هێزەكانى پێشمەرگە".

 

فەرماندەى پرۆسە هاوبەشەكانى كەركوك ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، كاركردن لەو ناوەندانە هاوكار دەبێت لە گەياندنى زانيارى و دەستگيركردنى داواكراوان لە هەردوولا، ئەوەش سەرەڕاى پڕكردنەوەى بۆشايى ئەمنى لەو شوێنانەى هێزە فيدراڵيەكان و پاسەوانى هەرێم جيادەكەنەوە.