گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و نوری مالیکی

2020.09.05 - 23:10
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و نوری مالیکی

ناس کورد-

نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، بەمەبەستی تاووتوێکردنی دۆخی ئەمنی، سیاسی، پێشهاتە هەرمایەتییەکان وهەڵبژاردنە پێشوەختەکانی عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیەتییەکە لەبەغدا کۆبوونەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلولی 2020، نوسینگەی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە: " نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا ئێوارەی ئەمڕۆ لە نوسینگەکەی خۆی لە بەغدای پایتەخت پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کرد".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "بەرهەم ساڵح و نوری مالیکی لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنی، سیاسی عێراق ، پێشهاتە هەرێمایەتییەکان و نێودەوڵەتییەکانیان تاووتوێکردوە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە: "هەردوولا جەختیاتلەوەکردووەتەوە کە دەبێت هێزە سیاسییە عێراقییەکان لەڕێگەی لێکتێگەیشتنێکی نیشتیمانییەوە کار بۆ چەسپاندنی سەرەوەری خاکی عێراق بکەن لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی کە دووچاری ناوچەکە بووەتەوە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانی عێراق،  تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد یەکێک بووە لە تەوەرە سەرکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەرهەم ساڵح و مالیکی.