گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەمچەماڵ؛ بەهۆی دەمەقاڵێوە لەسەر فەڕتەناشی ئۆتۆمبێل سێ کەس کوژران

2020.09.05 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ بەهۆی دەمەقاڵێوە لەسەر فەڕتەناشی ئۆتۆمبێل سێ کەس کوژران

ناس کورد-

لە ناحیەی تەکێی سەربە قەزای چەمچەماڵ، لەسەر "فەڕتەناش"ی ئۆتۆمبێل دەمەقاڵێ لەنێوان چەند کەسێکدا دروست دەبێت و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، کە دوو لە کوژراوەکان برای یەکترن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بەناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمشەوی شەممە لە ناحیەی تەکێی سەربە قەزای چەمچەماڵ شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا دروست بووە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون."

 

وتیشی، دوو لە کوژراوەکان برای یەکترن و دوو بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

 

هاوکات سەرچاوەیەکی بەرپرس و ئاگادار لەڕووداوەکە بە ناس کوردی وت، کێشەکە بەهۆی "تەناشی" ئۆتۆمبێلەوە دروست بووە، لایەنێکیان بە ئۆتۆمبێل "فەڕتەناش"ی لێداوە و لایەنی دووەم پێی قبوڵ نەکراوە و دەمەقاڵێ دروست بووە و ڕووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.