ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستیى عێراق تەئكيد دەكاتەوە، عێراق نەچووەتە قۆناغێكى نوێى بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆناوە و دەشڵێت، تاقيكردنەوەى خوێندكارانيش زۆر بەباشى بەڕێوەچووە و تاقيكردنەوەيەكى تايبەت و بە بەرهەم بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕياز عەبدولئەمير، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى گشی لە وەزارەتى تەندروستى بە ئاژانسى فەرمى عێراقييە INA ى ڕاگەياندووە، تائێستاش عێراق لە قۆناغى يەكەمى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنايە، هەروەها دامەزراوە تەندروستیيەكان تواناى وەرگرتنى توشبووانيان هەيە، چونكە زۆرينەى توشبووان سوكن و لەماڵەوە كەرەنتين دەكرێن و تەنها بەشێكى كەميان پێويستيان بە نەخۆشخانە هەيە.
ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، زۆربوونى ژمارەى توشبووان بەهۆى پابەندبوونى هاووڵاتيانە و كۆبوونەوە و گردبونەوەى زۆر دەكڕێن بەبێ پابەندبوون بە ڕێوشوێنەكانى خۆپاراستن، وەك بەستنى كەمامە و دەستكێش و دوركەوتنەوەى كۆمەڵايەتى، هەروەها پێشبينى دەكرێت لە ڕۆژانى داهاتووشدا ژمارەى توشبووان زياتر بن.
لاى خۆشيیەوە جاسم فەلاحى، بریکاری وەزارەتى تەندروستیى عێراق وتويەتى، هەماهەنگی لەنێوان ليژنە هاوبەشەكان و وەزارەتەكانى تەندروستى و پەروەردە هەيە بۆ بەردەوامبوونى تاقيكردنەوەكان، تاقيكردنەوەكان زۆر بەباشى بەڕێوەچوون و تاقيكردنەوەيەكى تايبەت و بە بەرهەم بوو، ئامانج سەرخستنى پرۆسەى پەروەردە و پاراستنى سەلامى خوێندكارانە لە هەمانكاتدا.