گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێکی پزیشکی: بەشێکی زۆر لە توشبووانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان توشی خەمۆکی دەبن

2020.09.05 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکی پزیشکی: بەشێکی زۆر لە توشبووانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان توشی خەمۆکی دەبن

ناس کورد-

ڕاپۆرتێکی پزیشکیی چینی ئاماژە بەوەکرد، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک دەبنەوە بەشێکی زۆریان دوای چەند مانگێک لەچاکبوونەوەیان بەدەست گۆشەگیری و دڵەڕاوکێ و ترس لە دووبارە توشبوون بە ڤایرۆسەکە دەناڵێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "ساوس چینا مۆرنینگ پۆست"ی چینی ڕاپۆرتێکی پزیشکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکدەبنەوە بەشێکی زۆریان دووچاری کێشەی تەندروستیی دەرونیی وەک، دڵەڕاوکی و خەمۆکی و گۆشەگیری و ترسی بەردەوام لە دووبارە توشبوون بە ڤایرۆسەکە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "پزیشکەکان داوایان لەوکەسانە کردووە کە دوای چاکبوونەوەیان نەخۆشخانە بەجێدەهێڵێن بەردەوام بن لەوەرگرتنی ڕێنمایی دەرونی لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا".

 

ئیڤان ماک وێنگ، پزیشکی دەرونی لەو بارەیەوە دەڵێت: " ئەو کەسانەی لە پەتاکە ڕزگاریان دەبێت توشی شڵەژانی دەرونی دەبنەوە وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکی کە پێی دەڵێن شڵەژانەکانی پاش شۆک ( PTSD )." 

 

وێنگ ئاماژەی بەوەکردووە: "هەستکردن بەشەکەتی پاش چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە  حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام نابێت ئەو ماندبوون و شەکەتییە لە مانگێک زیاتربێت، ئەگەر زیاتر بوو ئەوا دەبێت ئەو کەسە داوای یارمەتی پزیشکی بکات و حاڵەتەکەی بەهەند وەربگرێت، چونکە بەشێکیان بەتەواوەتی بڕوایان بە کۆنتڕۆڵکردنی خۆیان نامێنێت".

 

لە ئێستادا زیاترلە 26 ملیۆن کەس لەجیهاندا گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و و نزیکەی 870 هەزار کەسی دیکەش بە هۆی توشبوونیان بەو پەتایەوە گیانیلەدەستداوە.