گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مێسی ئاشكرایکرد.. بۆچی بە فاکس ئیدارەی بەرشەلۆنەی لە رۆشتن ئاگادارکردەوە؟

2020.09.05 - 20:26
مێسی ئاشكرایکرد.. بۆچی بە فاکس ئیدارەی بەرشەلۆنەی لە رۆشتن ئاگادارکردەوە؟

ناس کورد-

لەدوای بڕیاری مانەوە بۆ وەرزێکی دیکە لەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی ئەوەی ئاشكراکرد کە بۆچی بە فاکس بەرپرسانی یانەکەی لە ڕۆشتن ئاگادارکردەوە و ڕاشیگەیاند، بەدرێژایی وەرز بەسەرۆکی یانەکەی وتووە، دەیەوێت یانەکە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

 

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ پیگەی "گۆڵ"ی وەرزشی، ڕایگەیاند: "بەدرێژایی وەرزی ڕابردوو چەندین جار بە سەرۆکی یانەکەم وت، دەمەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵم و یاریکردن لەیانەیەکی دیکە تاقیبکەمەوە، ئەویش هەمووکات دەیوت، دواتر قسەی لەسەر دەکەین، بەڵام هیچ کات گفتوگۆمان لەوبارەیەوە نەکرد."

 

مێسی ئاماژەی بەوەشکردووە: "بۆیە لەڕێگەی فاکسەوە بەرپرسانی یانەکەم ئاگادارکردەوە کە دەمەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵم، تاوەکو کارەکە فەرمیتر بێت لە گفتوگۆ."

 

لیۆ لەکۆتایی گفتوگۆکانیدا باسی لەوەکردووە، ئەو یاریزانێکی ئازادە دەیتوانی تاک لایەنە یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام نەیویستووە لەگەڵ یانەی تەمەنی بکەوێتە ئەو ئاڵەنگارییەوە.