ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه کە بڕی 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە و لەسلێمانییەوە بردوویانەتە هەولێر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلولی 2020، لەڕاگەیەندراوێکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕایگەیاند:"له چالاكییه‌كدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، توانییان دوو تۆمه‌تبار له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 25 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "تۆمەتبارەکان ناویان، (ج.ع.م) و (ع.ع.ع) خه‌ڵكی ناوچه‌ی شارباژێڕن و مادده هۆشبه‌ره‌كه‌یان له شاری سلێمانییه‌وه بردووەتە شاری هه‌ولێر."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده‌ی ژماره "14" له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دراونه‌ته دادگا.