ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەستنیشانکردنی زیاتر لە چوار هەزار توشبووی نوێی کۆرۆنا و چاکبوونەوەی زیاتر لە سێ هەزار توشبووشی ڕاگەیاند، هاوکات 63 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلولی 2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاگەیەندراوی ڕۆژانەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 23872 پشکنینی کۆرۆنا کراون و سەرەنجام 4644 توشبووی نوێ دەستنیشاکراون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات 3891 توشبووش چاکبوونەتەوە و 63 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراق، زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەپارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، کە نۆ توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.
لەئێستادا ئامارە گشتییەکانی کۆرۆنا لەعێراق بەمشێوەیەیە:
توشبوون: 256719
چاکبوونەوە: 195259 (%76)
مردن: 7422
مانەوە لە نەخۆشخانە: 54038
چاودێری چڕ: 523