گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد وردەکاری دەمەقاڵێی غالب محەمەد و ئاواتی شێخ جەناب ئاشکرا دەکات

تۆمەتی ’’پارتیبوون و عێراقچییەتی’’ کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانی تێکدا

2020.09.05 - 16:08
تۆمەتی ’’پارتیبوون و عێراقچییەتی’’ کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانی تێکدا

ناس کورد-

کۆبوونەوەى ئەمڕۆی جڤاتى نیشتمانى گۆڕان گرژى و ئاڵۆزى بەخۆوە بینی لەبارەى هەڵسەنگاندنى ڕۆڵى بزوتنەوەکەدا لە حکومەت و داواى فراکسیۆنەکەى لەبەغدا بۆ کشانەوەیان، سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانیش ڕەتی ناکاتەوە کە گرژى دروستبووبێت.

 

جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ئەمڕۆ کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى ناوخۆیی لەناویاندا هەڵسنگاندنى کارەکانیان لە حکومەت و ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنى گۆڕان لە بەغدا بۆ کشانەوەیان لە حکومەت.

 

بەوتەى دوو سەرچاوەى ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بۆ ناس کورد، لە کۆبوونەوەکەدا گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان نوێنەری فراکسیۆنەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانى جڤاتى نیشتمانى ئەوانەى کە سیڤیان پێشکەش کردووە هەروەها دوو وەزیرى گۆڕان لە هەرێم ڕوویداوە و بەهۆیەوە کۆبونەوەکە ڕاگیراوە، دواتر نوێنەری فراکسیۆنەکەش بە توڕەبوونەوە ئەو کۆبونەوەیەى بەجێهێشتووە. 

me_ga.php?id=855

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە بزوتنەوەى گۆڕان کە نەیویست ناوەکەى بڵاوبکرێتەوە تایبەت بەناس کوردى وت، "لە کۆبونەوەکەدا تا ئێستا بەشى دووەمى بەردەوامە، بانگهێشتى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى بەغدا کراوە بۆ ئەوەى تەوەرێکى کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنى ئەو ڕاگەیەنراوەى کە ماوەیەک پێش ئیستا لەدژى حزبەکەیان بڵاو کردەوە تەرخانبکرێت".



 فراکسیۆنى گۆڕان لە بەغدا غالب محەمەد، ئەندامى ئەو فراکسیۆنە ڕاسپاردووە بەشدارى کۆبونەوەکە بکات، لە دەستپێکى کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرت لەلایەن هەریەکە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى و دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوە خوێنراوەتەوە کە بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو.

 

سەرچاوەکە وتى، "کاتێک ئاواتى شێج جەناب ڕاپۆرتەکەى خوێندووەتەوە دواتر وتوویەتى من کۆبوونەوەکە بەجێدەهێڵم و کاروبارى لیژنەکانى هەرێمم هەیە کە بڕیارە بەمنزیکانە سەردانى بەغدا بکەن، غالب محەمەدیش پێی وتووە مەڕۆ و پێویستە تۆ وەڵامى پرسیارەکان بدەیتەوە، بۆ دەتەوێت خۆت بشاریتەوە، تۆ بویتە پارتى و خزمەتى ئەوان لەدژى خەڵک دەکەیت".

me_ga.php?id=856

بەوتەى سەرچاوەکە ئاواتى شێخ جەناب وەڵامى غالب محەمەدی داوەتەوە و ئەویش پێی وتوە ئێوەش بوونەتە "عێراقچى".



هاوکات عەدنان عوسمان، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندامى خانەى ڕاپەڕاندنى ئەو حزبە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاى گۆڕان ڕەتی نەکردووەتەوە گرژى لەناو کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانیدا ڕوویدابێت بەڵام دەڵێت، "شتێکى ئەوتۆ نەبووە و کۆبونەوەکەش ڕانەگیراوە".



سەرچاوەیەکى دیکەى ئاگادارى کاروبارەکانى گۆڕان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، دانا عەبدولکەریمى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە لە قسەکانى غالب محەمەد ناڕازى بووە و وەڵامیداوەتەوە، دواتر "بووەتە وەڵام و وەڵامکاری".

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، کاتێک غالب محەمەد بەتوندى قسەى کردووە و باسى لەوە کردووە دەبێت گۆڕان گوێ بۆ ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنەکەى بەغدا بگرێت و بەڵێنەکانى خۆى کە بەخەڵکى داوە جێبەجێ بکات و لەم حکومەتە "شکستخواردووە" بکشێتەوە، زۆربەى ئەندامانى جڤات بەتایبەت ئەوانەى کە سیڤیان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنى پۆستە حکومیەکان قسەکانیان غالبیان بەدڵ نەبووە و ڕەتیان کردووەتەوە.



بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، دەمەقاڵێ لەنێوان کاوە عەبدوڵا، ڕێکخەرى ژورى حکومەتى گۆڕان و شێخ کامیل، ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى لەگەڵ غالب محەمەددا دروستبووە.

 

سەرچاوەکە باسى لەوەش کرد، لەو ئانوساتەدا کاروان هاشم، ئەندامى جڤاتى نیشتمانى لە غالب محەمەد توڕە بووە و وتویەتى "بۆ نایکەنە دەرەوە"، پاشان غالب محەمەد وەڵامیداوەتەوە و گرژى دروستبووە، دواتریش کۆبونەوەکەى بەجێهێشتووە و بەشى یەکەمى کۆبونەوەکە کۆتایى پێهاتووە.

me_ga.php?id=857

عەدنان عوسمان دەڵێت، "تیمى گۆڕان لە حکومەت تێبینى و کارنامەى خۆیان لە کۆبوونەوەکاندا دەخەنەڕوو، دەکرێت پرسیار و پرسینەوەش هەبێت".

 

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ بەشى دووەمى کۆبونەوەکەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان دەستى پێکردووەتەوە و پێدەچێت پرسى کشانەوە و نەکشانەوەى گۆڕان لەحکومەت کۆتایى هاتبێت.

 

سەرچاوەکە دەڵێت، ڕێکخەر و ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندن و زۆرینەى ئەندامانى جڤات بەتایبەتى ئەوانەى کە سیڤیان پێشکەش کردووە کە دەگاتە نزیکەى 14 ئەندامى جڤات دژى کشانەوەى گۆڕانن لە حکومەت.

me_ga.php?id=858

بەپێى وتەى سەرچاوەکە، کۆبونەوەکەى جڤات چەند تەوەرێکى بۆ پرسى دانانى سەرۆکێکى نوێ بۆ فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان لەجێگەى عەلى حەمەساڵح و پرسى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى ئەو حزبە تاوتوێ دەکرێت.

 

بەوتەى سەرچاوەکانى ناس کورد، لەو گرژى و ئاڵۆزییانەدا عومەرى سەید عەلى ڕێکخەرى بزوتنەوەکە هەڵوێستێکى یەکلاکەرەوەى نەبووە و زیاتر بێدەنگى هەڵبژاردووە.