گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شادى نەوزاد خۆى لەژێر فشاردایە و قوربانییە

نەوەى نوێ تۆمەتەکانى ڕەتکردەوە و بەشێک لە پەرلەمانتارەکانى سڕکرد

2019.04.25 - 16:19
نەوەى نوێ تۆمەتەکانى ڕەتکردەوە و بەشێک لە پەرلەمانتارەکانى سڕکرد

ناس کورد-

ئەنجومەنى باڵاى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، ڕێگای یاسایی دەگرنە بەر بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارانەى کە "تۆمەتیان" ئاڕاستە کردوون.

ئەنجومەنى باڵای نەوەى نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، ڕێگەى یاسایی بەرانبەر ئەو پەرلەمانتارانە دەگرنەبەر کە تۆمەتیان ئاراستە کردوون.

دەشڵێت، لیژنەى ئینزیباتی لەسەر سەرکەوت شەمسەدین و ڕابون مەعروف دروستکراوە و پێویستە لەماوەى هەفتەیەکدا لەبەردەم لیژنەى ئینزیباتەى ئامادەبن بۆ لێکۆڵینەوە و وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە بە پێچەوانەوەکارەکانیان لە جوڵانەوەکە سڕ دەکرێت.

لەبارەى قسەکانى پەرلەمانتار شادیە نەوزاد، ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، "پێمانوایە ئەو خانمە لە ژێر فشاردایە و  ئەو تۆمەتەشی کە ئاراستەی جوڵانەوەکە و سەرۆکەکەی کردووە دوورە لە ڕاستی و  ئەو بەهایانەى نەوەی نوێی لەسەر دامەزراوە."

ڕاشیگەیاندووە، "بەهیچ جۆرێک لەو تۆمەتانە خۆشنابین کە بەرامبەر سەرۆکى جوڵانەوەکە و خۆبەخشان ئەنجام دراوە."

دەشڵێت، " ئەو کارانە لەو دەسەڵاتە دەوەشێتەوە کە پەرلەمانتاران دەترسێنێت و ئەو هێرشەى ئێستا پلانێکى داڕێژراوە لەلایەن یەکێتى و پارتییەوە."