گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تائێستا زانیوتە؟

عێراق لە ڕیزی پێشەوەى ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین یەدەگی ئاڵتونیان هەیە

2020.09.05 - 14:31
عێراق لە ڕیزی پێشەوەى ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین یەدەگی ئاڵتونیان هەیە

ناس کورد-

بەپێی داتاکانی ئەنجومەنی جیهانیی بۆ ئاڵتون، بۆ مانگى ئاب عێراق توانیویەتى شوێنى خۆى لە پلەى 38مینی جیهان لەڕووی بوونی یەدەگى ئاڵتون بپارێزێت.

 

بەپێی ڕیزبەندی ئەنجومەنەکە، لە ئێستادا عێراق لەناو وڵاتانی عەرەبی لە پلەى پێنجەم دێت لەدواى هەر یەکە لە سعودیە و جەزائیر و لوبنان و لیبیا بۆ یەدەگى ئاڵتون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، یەدەگى ئاڵتونى عێراق گەیشتووەتە 96.3 تۆن کە دەکاتە ڕێژەى 8.8% پارەکانى دیکە و لەساڵى 2018 کۆتاجار بڕى 6.5 تۆنى کڕیووە.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، تێکڕاى ڕێژەى کڕینى ئاڵتون لەلایەن ئەو وڵاتانەوە لەمانگى ئابدا گەیشتووەتە 27.2 تۆن، تورکیا 19.4 تۆن، قەتەر 3.1 تۆن، هیندستان 2.8 تۆن، کازاخستان 1.9 تۆن، ڕێژەى تێکڕاى فرۆشتنیش 17.7 تۆن بووە.

 

ئەنجومەنى جیهانى ئاڵتون کە بارەگاکەى لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا شارەزایەکى بەرفراوان و قوڵى هەیە لەسەر ئەو هۆکارەکانى کە دەبنە هۆى گۆڕانکارى لە بازاڕی زێڕ.