گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق قەرزی 50 ملیۆن بە فەرمانبەران و 30 ملیۆنیش بە هاوڵاتیان دەدات

2020.09.05 - 13:43
عێراق قەرزی 50 ملیۆن بە فەرمانبەران و 30 ملیۆنیش بە هاوڵاتیان دەدات

ناس كورد-

بە مەبەستى دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون، بانکى ڕافیدەین ئاسانکارییەکى دیکە دەکات بە دابینکردنى قەرز بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیانى عێراق.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بانکى ڕافیدەین ڕایگەیاند، بۆ دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان بەبڕى 50 ملیۆن دینار قەرز دەداتە فەرمانبەران و بەبڕى 30 ملیۆن دیناریش بۆ هاوڵاتیان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ماوەى دانەوەى قەرزەکەش بۆ 10 ساڵە و پێشکەشکردنى قەرزەکەش بۆ دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوونە، بەپێى جوگرافیاى شوێنەکە و پێوەرەکانى نیشتەجێکردن دەبێت.