گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەک هەفتەیە شاندێکی هەرێم لە بەغدایە و ناس کوردیش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

2020.09.05 - 10:55
یەک هەفتەیە شاندێکی هەرێم لە بەغدایە و ناس کوردیش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

نوێنەری حکومەتى هەرێم لە بەغدا ئاشکرایکرد، ماوەیەک هەفتەیەکە شاندێکی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و بەشداری کۆبوونەوە و گفتوگۆ ستراتیژییەکان دەکەن لەسەر ڕەشنوسی بودجەى ساڵی داهاتوو.

 

ئەمڕۆ شەممە، 5ی ئەیلولی 2020، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە ناس کوردی وت، شاندەکە هونەرییە و لە جێگری وەزیری پلاندانان و بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دارایی هەرێم و چەند کەسێکی تر پێکهاتوون، بڕیارە تاوەکو 19ی ئەیلول لە بەغدا بمێننەوە.

 

وتیشی، شاندەکەى هەرێم بەشداری ئامادەکردنی چوارچێوەیەک بۆ ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق دەکات.

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کوردیش، بڕیار لەم یەک دوو ڕۆژەدا شاندی سەرەکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن، بەڵام فارس عیسا جەختی کردەوە کە هێشتا بە تەواوی کاتەکەى دیاری نەکراوە.

 

چوونی شاندەکەى هەرێم بۆ بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەى گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان هەردوولایە.