ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى فریاکەوتنى شارى بەغداى پایتەخت ڕادەگەیەنێت، کەسێکیان دەستگیرکردوە مادەى حەشیشى پێگیراوە، سەرچاوەیەکیش لەو بەڕێوەبەرایەتیە دەڵێت، لەناو سویچى ئۆتۆمبێلەکەیدا شاردویەتییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى فریاکەوتنى شارى بەغدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن کە مادەى بێهۆشکەرى لە جۆری حەشیشى پێبووە، ئەوەش لەکاتى ڕاپەراندنى ئەرکەکانى تیمێکى فریاکەوتن لە ناوچەى زەیونەى شارى بەغداى پایتەخت.
ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، پاش ئەوەى گومان لە کەسێک کراوە و ڕاگیراوە و پشکنراوە، مادەى بێهۆشکەرى پێگیراوە و بەپێى یاسا ڕادەستى پۆلیس دەکرێت.
بەپێى سەرچاوەیەکیش لەو بەڕێوەبەرایەتیە، کەسە گومانلێکراوەکە مادەى بێهۆشکەرى حەشیشى لەناو سویچى ئۆتۆمبیلەکەیدا شاردووەتەوە.