گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن

هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا هەڵمەتێکی چەکداماڵینی فراوانیان دەستپێکرد

2020.09.05 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا هەڵمەتێکی چەکداماڵینی فراوانیان دەستپێکرد

ناس کورد-

دوابەدوای دروستبوونی چەند کێشەیەکى عەشایەری و کوژران و برینداربوونی دەیان کەس، بە فەرمانى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى بەغدا، هەڵمەتێکی فراوانی چەکداماڵین لە سەرجەم ئەو ناوچە و شارانە دەستی پێکرد کە کێشەی تێدا دروستبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیى عێراق ڕایگەیاندووە، ناوچەى حوسێینەى خۆرهەڵاتى بەغداى پایتەخت شێوازى بەکارهێنانێکى مەترسیدارى چەکى سوک و مامناوەى لە ناکۆکى و گرفتەکاندا بەخۆیەوە بینیووە کە بووەتە هۆى ڕژانى خوێنى هەژران و ئەو کارانەش بێ هیچ ڕێزێک بۆ دەزگا ئەمنییەکان و هەست و سۆزى هاوڵاتیان ئەنجامدەدرێن، هەروەها ترس و دڵەڕاوکێى لەلاى خەڵکى ناوچەکەش دروستکردووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان چیدى دەستبەستراوە نابێت لەبەرامبەر ئەو پێشلێکارییە ئاشکرایانەى یاسا و پاراستنى هاوڵاتیان ئەرکى سەرەکیەتى و پێویستە ئەوانەى کە کێشە و گرفتیان هەیە پەنا ببەنە بەر دادگا چونکە بەکارهێنانى چەک کێشەکان چارەسەر ناکات.


شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لەپێناو سەپاندنى یاسا و بەرقەرارکردنى ئاسایش، هێزە ئەمنیەکان بە فەرمانى فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى بەغدا بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە دەستیکردووە بە پشکنینى ناوچەى حوسەینییەی شارى بەغدا و بەپێى یاسا و بۆ سەقامیگرى زیاترى ناوچەکە هەموو جۆرە چەکێک لەهاوڵاتیان دادەماڵێت و دەستىیشى بەسەردا دەگرێت.


جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، هێزەکانیان دەگەنە هەموو ناوچەیەک کە چەکى بۆ یەکلا کردنەوەى کێشە و ناکۆکیەکان تێدا بەکاربێت و داواى هاریکارى کردنى هاوڵاتیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانیشدا دەکرێت.


لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزە ئەمنیەکان دەسەڵاتى تەواویان پێدراوە و هەر هاوڵاتیەکیش چەکى مامناوەندیشى پێبگیردرێت ئەوا بەپێى یاسا تاوانە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت.