گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشیر حەداد: لە وەرزی نوێدا کۆبوونەوەکانی پەرلەمان زیاد دەکرێن

2020.09.05 - 10:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد: لە وەرزی نوێدا کۆبوونەوەکانی پەرلەمان زیاد دەکرێن

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانی یەکەم لە ساڵی سێیەمی یاسادانانی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و لەمەودوا ژمارەى کۆبوونەوەکان زیاد دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


ئەمڕۆ شەممە، 5ی ئەیلولی 2020، ‎بەشیر حەداد لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، گرنگترین بەرنامەکانی کۆبوونەوەکە بریتی دەبن لە تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، پرۆژەیاسای وەزیر و وەزارەتەکان و، پێشنیازی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژمارەی 188ی ساڵی 959، هەروەها خستەڕوو و گفتوگۆکردنی پێشنیازە یاساییەکانی دیکە و بابەتە گشتییەکان.


دەشڵێت، "له وەرزی نوێی یاساداناندا ژمارەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان زیاد دەکرێن و لیژنەکانیش بەردەوام دەبن لەسەر کاری جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکانی یاسا و پێشنیازەکان و، وەرزی نوێ وەرزێکی پڕکار دەبێت بۆ پەرلەمانتاران تاوەکو بتوانرێت قەرەبووی ڕابردوو بکرێتەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەمپەری خستبووە بەردەم کار و چالاکیی گشت دامودەزگاکانی دەوڵەت."


ئاماژەى بەوەشکرد کە "لەم وەرزە نوێیەدا کار لەسەر ژمارەیەک پرۆژە یاسا و پیشنیازی دیکە دەکرێت کە هەندێکیان هی خولەکانی رابردوون و رێکارە یاساییەکانیان تەواو نەکردووە، ئەوەش دوای دەوڵەمەندکردنیان لە رێگەی گفتوگۆکردن لە نێو لیژنە تایبەتمەندەکان و یەکخستنی رایەکان و رێکەوتن لەسەریان لە نێوان فراکسیۆنەکانی پەرلەمان."