گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژەتەنی دروستکردووە

ئەنجامى ’’مژدەبەخشى’’ تاقیکردنەوەى ڤاکسینە ڕوسییەکە ئاشکرا کرا

2020.09.05 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى ’’مژدەبەخشى’’ تاقیکردنەوەى ڤاکسینە ڕوسییەکە ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئەنجامى گۆڤارێکى پزیشکى دەریدەخات کە ڤاکیسنەکە ڕوسییەکەى ناسراو بە (سپۆتنیک-ڤی) دژە تەنى دروستکردووە لەناو ئەو کەسانەدا کە تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوسیا ستایشى ئەو ئەنجامەى کرد، کە لەلایەن گۆڤارى "زە لانسيت" ى پزیشکى بڵاوکراوەتەوە و بە وەڵامێک بۆ ڕەخنەگران وەسفیکردووە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز.

 

بەپێی گۆڤارەکە، ئەنجامى دوو تاقیکردنەوە کە لە حوزەیران و تەموزدا ئەنجامدراون بە بەشدارى 76 کەس، دەریدەخات کە سەرجەم بەشداربووان دژە تەنى کۆرۆنا لە جەستەیاندا دروستبووە، بەبێ بوونى هیچ کاریگەرییەکى نەرێنى لەسەر بەشداربوون.

 

رونیشیکردووەتەوە، دوو تاقیکردنەوەکە 42 رۆژیان پێچووە و پێویستە تاقیکردنەوەى فراوانى مەودا درێژ بکرێت بۆ چاودێرى و سەلامەتى ڤاکسینەکە و کارایی بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا.

 

مانگى ڕابردوو روسیا مۆڵەتیدا بە بەکارهێنانى ڤاکسینەکە بەشێوەى پێدانى دوو پێکوتە بۆ هەر توشبوویەک، بەوەش بووە یەکەم وڵات لەو بارەیەوە بەبێ ئەنجامدانى هیچ تاقیکردنەوەى فراوان.

 

ئەنجامى تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە لەکاتێکدایە، هەندێ لە شارەزایانى خۆرئاوا هۆشداریانداوە لەبەکارهێنانى ئەو ڤاکسینە پێش ئەوەى سەرجەم قۆناغەکانى تاقیکردنەوەکان ببڕێت.