گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمريكا ڕووداوەكەى سورياى لەبير نەكردووە و دوبارە نيگەرانى گەياندە ڕوسيا

2020.09.04 - 23:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمريكا ڕووداوەكەى سورياى لەبير نەكردووە و دوبارە نيگەرانى گەياندە ڕوسيا

ناس کورد-

 

هێشتا ویلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا ڕووداوى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێلى سەربازى ئەمريكى و روسى لە سوريا لەبير نەكردووە و واشنتۆن جارێكى تر نيگەرانى خۆى لە ڕووداوەكە بە مۆسكۆ گەياندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆبەرت ئۆبراين ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى ئەمريكا ڕايگەياندووە، ئەمريكا نيگەرانى خۆى لە ڕووداوەكەى سوريا كە تێيدا چەند سەربازێكى ئەمريكى بريندار بوون گەياندووەتە مۆسكۆ.

 

ئۆبراين قسەكانى لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا لە كۆشكى سپى كرد و ئاماژەى بەوەشدا، بابەتەكە زۆر بە ڕوونى گەيەنراوەتە ڕوسيا و هەروەها ئەوەش لەسەر ئاستێكى گونجاو كراوە.

 

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا بەرپرسانى ئەمريكا ڕايانگەياند، ئۆتۆمبێلێكى سەربازى ڕووسى لە سوريا كێشاويەتى بە ئۆتۆمبێلێكى سەربازى ئەمريكى و بەهۆى ئەوەشەوە ژمارەيەك سەربازى ئەمريكى بريندار بوون.

 

سەرەڕاى ئەوەى پێشتر ڕووداوى لەو جۆرە ڕووينەداوە، بەڵام مەترسى ئەوە پيشان دەدات كە سوپاى ئەو دوو زلهێزەى جيهان لە باكورى سوريا زۆر نزيكن لەيەكەوەو ئەگەرى زيادبوونى گرژيەكان دەكرێت.

 

لاى خۆيەوە جۆن ئۆليۆت وتەبێژى ئەنجومەنى ئاسايشى نيشتمانى لە كۆشكى سپى وتويەتى، ڕووداوەكە 2020/8/25 ڕويداوە و لە پێناو ئەوەى گرژيەكە زياتر نەبێت ئۆتۆمبێلەكەى ئەمريكا كە سەربە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بووە ناوچەكەى جێهێشتووە، ئەمريكا و هاوپەيمانێتيەكەش نايانەوێت گرژى سەربازى لەگەڵ هيچ دەوڵەتێكدا دروست بكەن.

 

پێشتريش سەربازێكى ئەمريكى لە ڕووداوێكى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێكى سەربازى لە باكورى سوريا گيانيلەدەستدا.

 

 لەئێستادا 500 سەربازى ئەمريكى لە سوريا بوونيان هەيە ئەوەش دواى كەمكردنەوەى هێزەكانى كە بۆ شەڕى دژى داعش لەو وڵاتە بوون.