ناس کورد-
وەزیرەى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا تاوتوێی "شەڕە هاوبەشەكەیان كردووە" لەگەڵ پەكەكە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4/9/2020، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گەیشتە تورکیا و سەرەتا لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە و دواتریش له‌گه‌ڵ ڕەجهب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکكۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیرەى دەرەوەى تورکیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند "پێشوازیم لە نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوەرى کرد و گفتوگۆمان کرد لەسەر پەیوەندییەکانمان، بەتایبەتى شەڕى هاوبەشمان دژى پەکەکە".
پێشتر سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، نێچیرڤان بارزانى و رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکۆبوونەوەى نێوانیاندا لە ئەنقەرە چەند پرسێکیان تاوتوێکردووە لەناویاندا ئاڵۆزييه‌كانى سنوور و گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا.
ەپێی ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا، به‌تايبه‌تى فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى و هاوبه‌شيى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى توركى له كه‌رته جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
هەروەها هه‌ردوولا پوختهيهكيان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى خسته ڕوو، له‌مباره‌يه‌شه‌وه سه‌رۆكى توركيا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمهتيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش خرانه به‌ر باس.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ سهقامگيريى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.