گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق پلانێکى نوێى بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکان ڕاگەیاند

2020.09.04 - 18:52
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق پلانێکى نوێى بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکان ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ڕایگەیاند، ئامادەیە راستەوخۆ کۆمەکى ئەو ئاوارانە بکات کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە، لە پلانێکى نوێدا بە ئامانجى خێراکرنى پڕۆسەى گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جاسم عەتیە بریکارى وەزارەتەکە بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، وەزیرى کۆچ و کۆچبەران پلانى هەیە بۆ پێشکەشکردنى پاڵپشتى تایبەت بە ئاوارەکان، کە پێشکەشکردنى کۆمەکى راستەوخۆى تێدایە بۆ خێزانانەى کە کەمپەکان جێدەهێڵن، ئەوەش بەمەبەستى هاندانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.

 

وتیشى "پلانەکە ئەم مانگە دەستپێدەکات ئەگەر رەزامەندى وەربگرین و لەسەرجەم کەمپەکان جێبەجێدەکرێت".

 

جاسم عەتیە باسى لەوەشکردووە، ئامانج لەو هەنگاوە خێراکردنى پڕۆسەى گەڕانەوەى ئاوارەکانە، کە کەمبوونەوەى بەخۆوە بینیوە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو، بەهۆى کێشەى ئەمنى و کۆمەڵایەتى کە روبەڕووى بەشێک لەو خێزانانە بووەتەوە لەو ناوچانەى لێی نیشتەجێن.

 

بەپێی ئامارەکانى وزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، لە ئێستادا 291 هەزار و 55 ئاوارە کە بەسەر 59 هەزار و 316 خێزاندا دابەشبوون لە 47 کەمپ نیشتەجێن، کە زۆربەیان لە دهۆک و موسڵ و هەولێرن.