گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتر تەنها سێ نیشانە دیاریکرابوون

زانايان نيشانەى ترى توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا دەدۆزنەوە

2020.09.04 - 18:01
زانايان نيشانەى ترى توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا دەدۆزنەوە

ناس کورد-

 

زانايانى بەريتانى چەند نيشانەيەكى نوێى توشوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنايان لە منداڵاندا دۆزيەوە و ئەمەش لەكاتێكدايە كە نيشانەكانى ڤايرۆسەكە لەسەر منداڵان تەنها سێ نيشانە بوون.

 

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى زانايانى زانكۆى كوينز لە بلفاست كە ڕۆژنامەى گارديان بڵاويكردوەتەوە، تێكچونى گەدە لە سەرەكيترين نيشانەكانى توشبوونى منداڵانە بە ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 

پێشتر نيشانەكانى منداڵانى توشبوو بە كۆرۆنا بە سێ نيشانە دياريكرابون ئەوانيش، بەرزبونەوەى پلەى گەرماى جەستە، كۆكەى بەردەوام، لەدەستدانى ياخود گۆڕانى هەستى بۆنكردن و تامكردن.

 

زانايان باسلەوەدەكەن، لەئێستادا سكچون و ڕشانەوە لە نيشانە گرنگەكانن و داواش لە دەسەڵاتدارانى تەندروستى دەكەن كە ليستى نيشانەكان نوێبكەنەوە. پێشتر نيشانەى تێكچوونى گەدە تەنها لە تازە پێگەيشتواندا هەبوو، بەڵام ئێستا لە منداڵانيشدا دەردەكەوێت.

 

لێكۆڵينەوەكە لە مانگەكانى "4  و 5 و 6"  كراون و زياتر لە 990 منداڵ لەسەرتاسەرى بەريتانيا بەشداربوون و تەمەنيان لەنێوان 2 ساڵ بۆ 15 ساڵ بووە.

 

پێگەيشتووان نيشانەى ترى توشبوون بە كۆرۆنايان هەيە وەك، ئازارى ماسولكە، ماندوبوون، شڵەژان، ئازارى سنگ و كێشە لە گەدەدا. زانايان باس لەوەدەكەن، تێكچوونى گەدە لە نيشانە سەرەكيەكانى توشبوونى منداڵانە بە ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 

لاى خۆيەوە دكۆر "تۆم وۆتەرفيڵد" نوسەرى لێكۆڵينەوەكە دەڵێت، سكچون و ڕشانەوە لە نيشانە ديارەكانى توشبوون بوون بە كۆرۆنا، ئەوەش زياتر لە كۆكە و تەنانەت لەدەستدانى هەستى بۆنكردن و تامكردن.

 

باسى لەوەشكردوە، تاقيكردنەوەى منداڵان بە نيشانە ديارەكان 76% ى حاڵەتەكانى توشبووان ديارى دەكەن، بەڵام نيشانەى ترى وەك تێكچوونى دەزگاى هەرسكردن بۆ ليستەكە زيادەكرێت و بەوەش دەتوانرێت 97% ى حاڵەتەكان ديارى بكرێن.

 

لێكۆڵينەوەكانى پێشوو ئەوەيان ئاشكرا كردبوو، لوتى منداڵانى خوار تەمەن 5 ساڵ 10 بۆ 100 هێندە لە منداڵانى گەورەتر ياخود پێگەيشتووان مادەى بۆماوەيى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێى تێدايە.

 

لێكۆڵەران دەڵێن، هەڵسوكەوتى منداڵى بچوك و ئەو دورييەى لەنێوانياندايە لە شوێنەكانى تايبەت بەخۆيان  و خوێندنگا و خانەكانى چاودێريكردنيان، مەترسى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەنێوياندا زياتر دەكات.

 

تائێستا زياتر لە 26 مليۆن و 500 هەزار توشبوو و نزيكەى 900 هەزار گيانلەدەستدان تۆماركراون و لەو ژمارەيەش نزيكەى 19 مليۆنى چاكبونەتەوە، زەرەمەنترين وڵاتەكانى جيهانيش "ئەمريكا، بەڕازيل، هندستان، ڕوسيا، پيرۆ، كۆڵۆمبيا، ئەفريقاى باشور، مەكسيك، ئيسپانيا و ئەرجەنتين"ن.