گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەرێم دەکات

2020.09.04 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەرێم دەکات

ناس کورد- ئاکۆ حەمەد رابی

 

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان کرد لە دەڤەری برادۆست و تا ئێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەلال عوزێر موختاری گوندە سنوریەکانی ناحیەی سیدەکانی سەر‌بەقەزای سۆران بە ناس کوردی ڕاگەیاند " بۆردومانەکە زیاتر لە 20 خولەکە دەستیپێکردوەو تا ئێستاش بەردەوامە، بەوهۆیەشەوە ترسو دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان و گوندنشینانی دەڤەری برادۆست دروستبووە".

 

باسی لەوەشکرد، ناوچەی لۆلان وخنێرەو کانی خومارۆ، لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێن.

 

جەلال عوزێر باسى لەوەشکرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی بۆردومانەکەوە پێنەگەیشتووە.

 

بۆردومانەکەی تورکیا لەکاتێکدایە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێم بەسەردانێک لە تورکیایە و چاوى بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارو مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کەوتووە.