ناس کورد-
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژەى شاری سلێمانی کەوتووەتەوە و پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت، تاکو کاتژمێر پێنجی بەیانی کۆنترۆڵکراوە.
ئەمڕۆ هەینی، 4ی ئەیلولی 2020، پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ئاگرەکە نزیکبووەتەوە لە یەکەکانی نیشتەجیبوون لە دامێنی چیاکەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش داوایان لە دانیشتوانی یەکەکانی گۆیژە سیتی کردووە پێویستە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، ئەوەش بەهۆی بوونی بایەکی خێرا کە بووەتەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە.
وتیشی، جگە لە پوش و پاوان، ئاگرەکە بووەتەهۆی سوتاندنی دار و درەختێکی زۆر لە چیاوەکە و دوکەڵیش ئاسمانی ناوچەکەى داگیرکردووە.