گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە وێنە.. نێچیرڤان بارزانی و مەولود چاوشئۆغڵۆ لەسەر خوانێکی بەیانیان تورکی

2020.09.04 - 11:00
بە وێنە.. نێچیرڤان بارزانی و مەولود چاوشئۆغڵۆ لەسەر خوانێکی بەیانیان تورکی

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری گەیشتە ئەنقەرە و بڕیاری نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

 

لە پێش کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەردۆغان، نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەى لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەى تورکیا نانی بەیانییان خوارد و چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە.

 

فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و كەریم شنگالی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و فەلاح مستەفا، ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاوەری نێچیرڤان بارزانی دەکەن.  

  

تائێستا سەرۆکایەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر ناوەڕۆکی سەردانەکە ئاشکرانەکردووە.  


سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانی ڕۆژی چوارشەممەى ناوبراو دێت بۆ بەغدا کە تێیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا و سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراقدا کۆبوونەوە.  

me_ga.php?id=813me_ga.php?id=815me_ga.php?id=814