گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرەبەیانییەکی دوکەڵاوی لە سلێمانی.. چیای گۆیژە هێشتا گڕ دەگرێت (وێنە)

2020.09.04 - 08:50
بەرەبەیانییەکی دوکەڵاوی لە سلێمانی.. چیای گۆیژە هێشتا گڕ دەگرێت (وێنە)

ناس کورد-

لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژەى شاری سلێمانی کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

 

ئەمڕۆ هەینی، 4ی ئەیلولی 2020، پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ئاگرەکە نزیکبووەتەوە لە یەکەکانی نیشتەجیبوون لە دامێنی چیاکەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش داوایان لە دانیشتوانی یەکەکانی گۆیژە سیتی کردووە پێویستە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، ئەوەش بەهۆی بوونی بایەکی خێرا کە بووەتەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە.

 

وتیشی، جگە لە پوش و پاوان، ئاگرەکە بووەتەهۆی سوتاندنی دار و درەختێکی زۆر لە چیاوەکە و دوکەڵیش ئاسمانی ناوچەکەى داگیرکردووە.

 

چەندین تیمی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە سەر ئاگرەکە و هەوڵی کوژاندنەوەى دەدەن، بەڵام هێشتا بە تەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.