گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای بەغدا.. ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە ئەنقەرە یەکتر دەبینن

2020.09.04 - 08:37
لەدوای بەغدا.. ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە ئەنقەرە یەکتر دەبینن

ناس کورد-

لەدوای سەردانەکەى بۆ بەغدا، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیادا کۆدەبێتەوە.

 


بەپێی هەواڵیی ئاژانسی ئەنادۆڵو، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆ لە کۆشکی کۆماریی جانکایا لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن.

 


فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و كەریم شنگالی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و فەلاح مستەفا، ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاوەری نێچیرڤان بارزانی دەکەن.

 

تائێستا سەرۆکایەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر ناوەڕۆکی سەردانەکە ئاشکرانەکردووە.


سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانی ڕۆژی چوارشەممەى ناوبراو دێت بۆ بەغدا کە تێیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا و سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراقدا کۆبوونەوە.